٢١ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٦
سەفەری زەریف بۆ سووریا لەم دۆخەدا چ نیشان دەدات

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین بە ئاماژە بە سەفەری زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا، ئەو سەفەرەی لە چوارچێوەی پێوەند ستراتیژیک و گرینگی تارن و دیمەشق لێک دایەوە.

ماهیر تاهیر لە گفتوگۆیەکی تایبەت لە گەڵ هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە دەستکەوتەکانی ئەم دوایەی سوپا و هێزەکانی بەرخۆدان لە سووریا وتی: ئەو سەفەرە لە هەلومەرجێکی گرینگ ئەنجام درا و بە تایبەت ئەوەی کە سوپای سووریا دەستکەوتی مەیدانی گرینگی لە ناوچەی ئەدلەب وەدەست هێناوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێستا کە ٩ ساڵ لە قەیران و شەڕ لە سووریا تێدەپەڕێت ڕۆڵ و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەتوی سیاسی ناوچەکە و هەروەها سەربەخۆیی نەتەوەکان بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە.

ماهیر تاهیر وتیشی: ئەگەرچی ئاوەها دیدارگەلێک لە نێوان بەرپرسانی تاران و دیمەشق پرسێکی نوێ نییە بەڵام لە هەلومەرجی ئێستا لە سێبەری قەیرانی کۆرۆنا نیشانی دەدات کە ئێران هەموو گۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی ناوچەکەی لە ژێر چاوەدێریدایە.

بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بەرەی گەل بۆ ئازادی فەلەستین لە درێژەدا بە ئاماژە بە دۆخی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی زیادی کرد: ئەمڕۆکە ڕژێمی زایۆنی لە تەنگانەیەکی گرینگ بە سەر دەبات و ئەگەری ئەوەی کە هەڵبژاردنی ئەو ڕژێمە بکێشرێتە خولی چوارەم زۆر زۆرە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە گانتز سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوی سپی لە ئەو ماوە دیاری کراوە ٤٨ کاتژمێریەدا نەیتوانی لە گەڵ نتانیاهۆ ڕێک بکەوێت، وتی: لە سەردەمی ژیانی سیاسی ئیسرائیل ئەمە بۆ یەکەم جارە کە ئاوەها قەیرانێکی سیاسی و کێشەیەکی ناوخۆیی دێتە ئاراوە و تا ئێستا ڕێگاچارەیەک بۆ ئەو کێشە نەدۆزراوەتەوە.

ماهیر تاهیر درێژەی دا: ئەمە لە حاڵێکدایە کە قەیرانی کۆرۆناش کێشە ناوخۆییەکانی ئیسرائیلی زیاتر کردووە و تەنانەت بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی ڤایرۆسی ڕەگەز پەرستیش، تا ئەو جێگایەی کە کۆمەلگای زایۆنی بەڕەگەز ئەفریقی لە هەر جۆرە خزمەتگوزاریەکی تەندروستی و پزیشکی بێ بەشە و تەنانەت عەرەبەکانی ١٩٤٨ یش وەکوو قوربانیەک لە نە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بەکار دەهێنرێن.

ئەو چالاک و شۆڕشگێرە فەلەستینیە کە دانیشتووی دیمەشقە بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە فەلەستینیش وتی: بەڵام فەلەستینییەکان سەرەڕای گەمارۆی ناوخۆیی و قەیرانی کۆرۆنا هەر درێژە دەداتە بەرخۆدانی خۆی و هیچ کات خۆی ڕادەست ناکات.